عێراق لە 22 بەرهەمی ناوخۆدا گەیشتوەتە ئاستی خۆبژێوی
  2020-07-14       804       


بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی  کۆرۆنا و داخستنی سنوورەکانی عێراق بەسەر بەرهەمی تورکی و ئێرانی، داواکاریی زۆر لەسەر بەرهەمە كشتوكاڵیەكانی  ناوخۆی هەیە، ئەمەش بووەتە پاڵپشتیەكی زۆر بۆ جووتیارانی عێراق.

عێراق زیاتر لە 32 دەروازەی سنووریی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی هەیە، بەڵام بەهۆی کەمیی نرخیان، کاڵا و بەرهەمی ئێرانی لە هەمووان باوترن لە بازاڕە ناوخۆییەکانی عێراق، ئەمەش زیانی زۆری لە بەرهەمی ناوخۆیی عێراق دابوو.

 نزیکەی یەک لەسەر سێی خەڵکی عێراق لەسەر فرۆشتنی بەرهەمی کشتوکاڵی دەژین، بەڵام ئەو بەرهەمانە 50٪ـی پێویستیی عێراق بۆ بەروبوومە خۆراکییەکان پڕدەکەنەوە.

 لەولای سنووری عێراق، ئێران ساڵانە نزیکەی سێ ملیار دۆلار لە فرۆشی کاڵاکانی بە عێراق قازانج دەکات، تورکیاش 2.2 ملیار لەڕێگەی هەناردەکردنی بەرهەمی کشتووکاڵی و خۆراکی بۆ عێراق قازانج دەکات.

بەڵام لەپێناو رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، عێراق ناچاربوو ئەمساڵ سنوورەکانی دابخات.

موحسین، ئەندازیارێکی کشتووکاڵە لە پارێزگای دیوانیە و دەڵێ "حکومەت ناچاربوو سنوور دابخات، نەوەک لەپێناو پاڵپشتیی لە جووتیاران، بۆیە لەبەردەم تەحەدیەکداین تاوەکو بیسەلمێنین جووتیاری عێراقی دەتوانێت سەلەی خۆراک بۆ خێزانی عێراقی دابینبکات".

هەرچەندە ئەمساڵ بەروبوومی کشتووکاڵ لە عێراق باش بووە، بەڵام عێراق خاوەن 9.3 ملیۆن هێکتار زەویی کشتووکاڵییە، کە ئەو ژمارەیە بەراورد بە ئێران و سووریا کەمە، لەکاتێکدا ئێران 45.9 ملیۆن هێکتار و سووریا 13.9 ملیۆن هێکتار زەویی کشتووکاڵییان هەیە.

محەممەد کەشکاش، سەرۆکی یەکێتی کۆمەڵەکانی جووتیارانی عێراق بە  ئاژانسی فرانس پرێس راگەیاندووە: بۆ یەکەمجارە لەماوەیەکی زۆر، عێراق لە 22 بەرهەم پێویستی بە دەرەوە نەبێت و گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێوی.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×