قاسم ئەعرەجی وەکو راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دەستبەکاربوو
  2020-07-14       503       

راوێژكاری نوێی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دوای دەستبەکاربوونی رایگەیاند، “هەوڵی زیاتر بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندی گشتیی دەخەینەگەڕ”.

ئاوێنه‌: بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی تەمموز ٢٠٢٠، لە رێورسمێكدا لە باڵەخانەی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بەڕێوەچوو، تیادا پۆستی راوێژكاری ئەنجوومەنەكە لەلایەن فالح فەیازەوە رادەستی قاسم ئەعڕەجی كرا.

هاوکات نووسینگەی راگەیاندنی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڵاوی كردەوە كە دوای رێورەسەكە، قاسم ئەعڕەجی لە پۆستی راوێژكاری نوێی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستبەكاربووە و دواترلەگەڵ بەڕێوەبەری بەشەکانی دامەزراوەی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی كۆبووەتەوە.

بەپێی نووسینگەکە لە كۆبوونەوەكەدا، راوێژكاری نوێی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاندووە كە هەوڵی زیاتر بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندی گشتیی دەخەنەگەڕ.

لە چواری ئەم مانگە مستەفا كازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان و سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆتایی بە ئەركی فالح فەیاز وەك راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی هێنا و وەزیری پێشووی ناوخۆ، قاسم ئەعرەجی بۆ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی راسپارد.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×