کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە بەسرە بەڕێوەدەچێت
  2020-07-15       382       
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند مستەفا کازمی لەگەڵ گەیشتنی بۆ شاری بەسرە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەو شارە ئەنجام داوە.

ئاوێنه‌: دوا بە دوای گەیشتنی بۆ شاری بەسڕە، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەو شارە سازکرد و لەو بارەیەوە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

هاوکات بەپێی راگەیەندراوەكە لە میانی كۆبوونەوەكەدا، سەرۆكوەزیران مستەفا كازمی وتی، “كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانمان لە بەسرە سازكردووە بۆ ئەوەی داواكارییەكانی دانیشتوانی شارەكە جێبەجێ بكەین، هەروەها خزمەتگوزارییەكانیان پێشكەش بكەن”.

شایەنی باسە لە راگەیەندراوەكە باس لەوەیش كراوە كە هەر لە میانی كۆبوونەوەكەدا، مستەفا كازمی ئەوەی گوتووە “پێكەوە كاركردن یارمەتییمان دەدات بۆ تێپەڕاندنی ئەو بەرەنگارییانەی كە لەئێستادا بەرەوڕووی وڵاتەكەمان بووەتەوە”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×