سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت "وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاگاداری ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی عیراق نیه، دژه‌تیرۆری سلێمانی له‌گه‌ڵ عیراق ڕێككه‌وتووه".
ئاوێنە: سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەدەنگی ئەمەریکای راگەیاند ئه‌و هێزه عیراقیانه‌ی له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو هاتنه ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌یانه‌وێت جێگیربن له‌و ناوچانه، هاتنی ئه‌و هێزانه بێ ئاگاداری و هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ش بووه ئه‌گه‌رچی له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه عیراقیه هێزی دژه تیرۆری سلێمانی هه‌ماهه‌نگ و به‌شدارن له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا، ئەو وتی "ته‌نانه‌ت ئه‌و هێزه‌ی دژه تیرۆر بێ ئاگاداری وه‌زیری پێشمه‌رگه كه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌ی خۆیانه ئه‌و كاره‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه عیراقیانه كردووه‌و وه‌زیری پێشمه‌رگه كاره‌كه‌ی دژه تیرۆری سلێمانی پێخۆش نه‌بوو، ئه‌و كاره خۆیان سه‌ربه‌خۆ كردوویانه واته ئه‌و براده‌رانه‌ی سلێمانی خۆیان ته‌حه‌مولی به‌رپرسیاریه‌ته‌كه ده‌كه‌ن".
وتیشی "ئەو ناوچه‌یه گرنگه له‌ڕووی سه‌رچاوه‌ی سروشتی و ئابوری بۆ هه‌رێمی كوردستان و ده‌بووایه براده‌رانی سلێمانی زیاتر گرنگیان به‌و ناوچه‌یه بدایه، به‌داخه‌وه هه‌ست ده‌كه‌م كه ئیهمالیه‌ك هه‌بێت، ئه‌وانه‌ی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌یان كردووه و ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌یان ئه‌نجامداوه، خۆیان به‌رپرسن هه‌رشتێك ڕووبه‌ڕوویان بێته‌وه یاخود هه‌رشوێنێك هێزه‌كانی عێراقی لێبێت و جێگیر ببن ته‌حه‌مولی به‌رپرسیاریه‌ته‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌ولایه‌نانه‌ی كه ئه‌م ئیشه‌یان كردووه، عێراقیش به‌بیانوی ئه‌و شوێنانه‌ی كه بۆشاییان هه‌یه ده‌یانه‌وێت هێز له‌و ناوچانه جێگیر بكه‌ن وه ئه‌مه‌ش لێپرسراویه‌ته‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر براده‌رانی سلێمانی ئه‌وانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیار و هه‌نگاوی ناڕه‌وا ده‌ده‌ن كاری ناڕه‌وا ده‌كه‌ن".
سه‌ربه‌ست له‌زگین ئه‌وه‌شی راگەیاندوە کە "دوێنی وه‌زیری پێشمه‌رگه په‌یوه‌ندی به فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70 ش كرد، ئه‌وانیش وه‌ڵامیان دایه‌وه كه ئێمه ئاگادار نیین، به‌زانیاری ئێمه نه‌كراوه ، ئه‌و به‌شداریه‌ی كه كراوه دیاره هه‌ندێك خه‌ڵكی تر له‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ عێراق ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه كراوه‌و ئه‌و ڕێكه‌وتنه كراوه كه‌ئه‌و ئۆپراسیۆنه پێكه‌وه بكه‌ن".
سەبارەت بەوەی ئه‌و هێزه‌ی (دژه‌تیرۆر) سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم نیه كه ڕاسته‌وخۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، سه‌ربه‌ست له‌زگین وتی "ئه‌و هێزه سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نین و من ئاگادارم وه‌زاره‌تی ناوخۆش ئاگای لێنییه‌و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیش ئاگایان لێی نییه، ئه‌و كاره خۆیان سه‌ربه‌خۆ كردوویانه واته ئه‌و براده‌رانه‌ی سلێمانی خۆیان ته‌حه‌مولی به‌رپرسیاریه‌ته‌كه ده‌كه‌ن و ئێستاش په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن كه ئه‌وه عێراق هاتووه و جێگیرده‌بێت و خاڵی تازه داده‌نێن پێویسته په‌یوه‌ندی به به‌غداده‌وه بكه‌ن ئه‌و داوایانه له ئێمه ده‌كه‌ن".
وتیشی "ئه‌و شوێنانه زیاتر له‌ژێر لێپرسراوێتی هێزه‌كانی 70 دان كه هێزێكی سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه، وه ئه‌و هێزانه‌ی ناوخۆیان ده‌نێن دژه تیرۆر سه‌ر به هه‌ندێك كه‌سی دیاریكراون له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی-دا ده‌بووایه گرنگیان زیاتر بدایه به‌و ناوچه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كێشه‌یه به‌و شێوه‌یه نه‌هاتایه پێش‌و هێزی عێراق جێگیر نەکرایە مه‌فره‌قی كارێز بۆ جه‌باره و لای دوزخورماتوو ئه‌و شوێنانه‌ن ناوچه‌ی كورمور نزیكن کە سه‌رچاوه‌ی سروشتی زۆره".