هێزی دەریایی عێراق راسپێردرا دەسەڵاتی دەوڵەت لە بەندەری ئوم قەسری و سەرجەم بەندەرەکانی تر پسەپێنێت
  2020-07-15       447       
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، هێزی دەریایی راسپێردراوە بۆ ئەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت لە بەندەرەکانی ئوم قەسری باکور و ناوەڕاست و باشور بچەسپێنێت.

ئاوێنە: لە راگەیەندراوێکدا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە کە هێزی دەریایی راسپێردراوە بۆ ئەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت لە بەندەرەکانی ئۆم قەسری باکوور و ناوەڕاست و باشوور بچەسپێنێت و پلانێكی گشتگیریان داناوه‌ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ده‌روازه‌ وشكانی و ئاویه‌كانی به‌سڕه‌.

هاوکات فرمانەکە لەلایەن مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان دەرکراوە بۆ کۆنترۆڵکردنی دەروازەکان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنوریه‌كان مه‌نده‌لی و مونزریه‌.

شایەنی باسە لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە ئەمڕۆ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە راسپێردراوە بۆ ئەوەی بە تەواویی ده‌روازه‌ی شه‌لامچه‌ له‌گه‌ڵ ئێران و ده‌روازه‌ی سه‌فوان له‌گه‌ڵ كوه‌یت كۆنترۆڵ بكاتەوە.

فەرمنادەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئەوەسی خستەڕوو کە ئەو هێزانەی دەچنە دەروازە سنووریەکان، دەسەڵآتیان هەیە رێکاری راستەوخۆ بەرامبەر بە هەموو سەرپێچیکار و سەرپێچییەک بگرنەبەر.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×