میسر هاوكارى سەربازیی بۆ ميليشياكانى حەفتەر ناردووە
  2020-07-15       1519       
لە هەشتى نيساندا وێنەى كەشتييەكى ميسرى بڵاوكرايەوە كە لەنگەرى لە بەندەرى شاری تۆبروک خستبوو. لە وێنەكاندا ٤٠ بارهەڵگرى پڕ لە پێداويستى سەربازىی دەركەوتبوو.

ئاوێنە: يەكەى راگەياندنى ئۆپەراسيۆنى گڕكانى توڕەيى سوپاى ليبيا رايگەياند کە حکوومەتی میسر بە سەرکردایەتی عەبدولفەتاح سيسى، پێداويستى سەربازیى بۆ شارى تۆبروک رۆژهەڵاتى لیبیا ناردووە.

هاوکات لە بەیاننامەیەکدا كە لە يەكەى راگەياندنى ئۆپەراسيۆنى گڕكانى توڕەيى كە لەلايەن سوپاى ليبياوە بەڕێوەدەچێت، بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە دراوە کە كاروانى بارهەڵگرى ئەو پێداويستييە سەربازييانەى كە لەلايەن ميسرەوە نێردراون ئەم بەيانييە گەيشتووەتە شارى تۆبروک.

شایەنی باسە لە بەياننامەكە ئاماژە بەوە كراوە کە ئەو كەسانەى كە پێداويستييە سەربازييەكانيان بۆ تۆبروک گواستووەتەوە جلى سەربازييان پۆشی بوو و وردەكارى زياترى نەداوە و وێنەى دەربارەى بابەتەكە بڵاوكردووەتەوە.

يەكەى راگەياندنى ئۆپەراسيۆنى گركانى توڕەيى لە هەشتى نيساندا وێنەى كەشتييەكى ميسرى بڵاوكردەوە كە لەنگەرى لە بەندەرى تۆبروک خستبوو. لە وێنەكاندا ٤٠ بارهەڵگرى پڕ لە پێداويستى سەربازى دەركەوتبوو.

لاى خۆيەوە، دوێنێ وتەبێژى ميليشيا چەكدارەكانى خەليفە حەفتەر، ئەحمەد ميسمارى لە لێدوانێکیدا رايگەياندبوو كە لە ناوچەكانى سرت و جوفرە “شەڕێكى گەورە” روودەدات.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×