وەزیری ته‌ندروستی هه‌رێم بانگەوازێكی بەپەلەی ئاراستەی هاوڵاتیان کرد
  2020-07-15       681       

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم بانگه‌وازێكی به‌ په‌له‌ ئاڕاسته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌له‌ نه‌خۆشی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ماوه‌ی ٢٨ رۆژیان تێپه‌ڕ كردووه‌، سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كانی بانكی خوێن بكه‌ن بۆ به‌خشینی پلازما.

ئاوێنه‌: ده‌قی بانگه‌وازه‌كه‌…

ھاووڵاتییانی بەرێز …

یەکێک لە ھێڵەکانی چارەسەری بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 بریتیە لەوەرگرتنی پلازمای خوێنێ کەسێکی چاکبووەوە لەم نەخۆشیە، لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە نەخۆشەکان بەتوندی تووشبوون و پێویستیان بە پلازما ھەیە.

تکایە ئەوانەی چاکبوونەتەوە و ٢٨ رۆژیان تێپەڕکردوە بە سەر یەکەم ڕۆژی دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە، سەردانی سەنتەرەکانی بانکی خوێن بکەن بو بەخشینی پلازما.

ئەم بەخشینە خزمەتێکی مرۆڤدۆستی و خێرێکی گەورە تۆماردەکەن.

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×