تەندروستی عێراق: ٢ هەزار و ١١٠ تووشبووی نوێ تۆمارکرا
  2020-07-15       378       


وەزارەتی تەندرووستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٢ هەزار و ١١٠ تووشبووی نوێ تۆمار کراوە و هەزار و ٨٣٩ تووشبووش چاکبوونەتەوە.

ئاوێنه‌: لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندرووستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ٢ هەزار و ١١٠ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و لەبەرامبەردا هەزار و ٨٣٩ تووشبووش چاکبووەتەوە.

لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە،” تۆماركردنی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا بەسەر زۆرێك لە پارێزگەكاندا دابەشبوون كە بەمشێوەیەن: بەغدا، ڕەسافە: 298 حاڵەت، مەدینە توب: 64 حاڵەت، بەغدا كەرخ: 134 حاڵەت، بەسرە: 165 حاڵەت، نەجەف: 123 حاڵەت، سلێمانی: 131 حاڵەت، هەولێر: 40 حاڵەت، كەركوك: 158 حاڵەت، دهۆك: 10 حاڵەت، كەربەلا: 122 حاڵەت، واست: 187 حاڵەت، دیالە: 74 حاڵەت، میسان: 72 حاڵەت، زیقار: 191 حاڵەت، ئەنبار: 11 حاڵەت، بابل: 174 حاڵەت، سەڵاحەدین: 42 حاڵەت، دیوانیە: 68 حاڵەت، موسەننا: 48 حاڵەت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاماژەی بە تۆماركردنی 87 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش كردووە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان.

شایەنی باسە تەندرووستی عێراق ئاشکرایکرد کە تا ئێستا ٨٣ هەزار و ٨٦٧ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکراوە. لەوانە ٥٢ هەزار و ٦٢١ تووشبوو چاکبوونەتەوە و لە ئێستادا ٢٧ هەزار و ٨١٤ کەس لەژێر چاودێری پزیشکین. لەو ژمارەیە ٣٧٤ کەس بارودۆخی تەندرووستی ناجێگیرە و کۆی گشتیش ٣ هەزار و ٤٣٢ تووشبوو گیانی لەدەستداوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×