ئێران..ئاگر لە كارگەیەكی دروستكردنی كەشتی لە بەندەری بوشەهر كەوتەوە
  2020-07-15       625       

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رەسمی ئێران، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاگر لە كارگەی دروستكردنی كەشتی لە بەندەری "بوشەهر"ی وڵاتەكە كەوتۆتەوەو بەهۆیەوە نزیكەی حەوت كەشتی گڕیان گرتوە.

ئاوێنە: جەهانگیری دەهقانی، بەڕێوەبەری گشتی ئیدارەدانی قەیرانەكانی پارێزگای بوشەهر، رایگەیاند: سەعات 1ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئاگر لە كارگەی دروستكردنی كەشتی بەندەری بوشەهر كەوتۆتەوەو تێیدا نزیكەی حەوت كەشتی ڤایبەرگلاس، ئاگریان تێبەربوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە لە ئێستادا ئاگرەكە كۆنترۆڵ كراوە بەڵام ھێشتا پڕۆسەی فێنككردنەوەو جیاكردنەوەی كەشتییەكان بەردەوامە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە هێشتا هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە نەزانراوەو دەست بە لێكۆڵینەوە لەوبارەیەوە كراوەو جەختیشی كردۆتەوە كە لە روداوەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە لەماوەی رابردودا، چەند روداوێكی تەقینەوەو ئاگركەوتنەوە لە ئێران لەنزیك یاخود لەناو دامەزراوە سەربازی و پیشەسازییەكاندا رویانداوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×