كازمی: بەمنزیكانە وادەی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پێشوەخت رادەگەیەنین
  2020-07-15       440       

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت: بەمنزیكانە وادەی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پێشوەخت رادەگەیەنن.

ئاوێنە: بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەمیانی سەرۆكایەتی كوبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا كە لە پارێزگای بەسرە بەڕێوەچو، رایگەیاند: هەڵبژاردنی پێشوەخت ئامانجمانە، بەمنزیكانە وادەی بەڕێوەچونی رادەگەیەنین.

سەرۆك وەزیرانی عێراق وتوشیەتی: پێویستە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان هاوكاربن ب تەواوكردنی یاسای هەڵبژاردنەكان و دانانی چەند بناغەیەكی كرداریی بۆ هەڵبژاردنێكی پاك و دادپەروەرانە لە رێگەی كۆمسیۆنێكی هەڵبژاردنەوە كە توانای بەڕێوەبردنی ئەم دۆسیەی هەبێت.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×