تەقینەوە لە كۆگایەكی چەك و تەقەمەمەنی لە شاری حەسەكە رویدا
  2020-07-15       757       

ئەمشەو چوارشەممە، تەقینەوەیەك لە كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی لە شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان رویدا.

ئاوێنە: بەپێی ئاژانسی هاوار نیوز، سەعات 7:58 خولەكی ئەمشەو تەقینەوەیەكی بەهێز لە كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی لە گەڕەكی "مەجەرجەع" لە باكوری رۆژئاوای شاری حەسەكە ریداوەو دوكەڵ بە ئاسمانی شارەكەدا بەرزبۆتەوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە تیمەكانی ئاگركوژێنەوەو ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانس چونەتە شوێنی تەقینەوەكەوەو هیچ هەواڵێك سەبارەت بە زیانی گیانی و برینداربون لە روداوەكەدا نییە.

تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەكانی رۆژئاوای كوردستان هیچ لێدوانێكیان سەبارەت بە روداوەكە نەداوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×