کازمی هەوڵی کەمکردنەوەی گرژییەکان دەکات
  2020-07-16       431       

سەرچاوەیەکی حکوومی ناوەڕۆکی سەردانەکانی مستەفا کازمی ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت کە بریار وایە کازمی لەماوەی ئەم مانگەدا سەردانی هەریەکە لە واشنتۆن، تەهران و ریاز بکات.

بەپێی هەواڵێکی رووسیا تودەی کە زانیاری لە سەرچاوەیەکی فەرمی نێو حکومەت وەریگرتووە، مستەفا کازمی سەردانی ژمارەیەک وڵات دەکات لەماوەی مانگی تەمموزی ئەمساڵ و رایگەیاندووە، “کازمی تەوەرەکانی نزیکبوونەوە و دیدی واشنتۆن و ئێران دەخاتە بەرباس لە کاتی سەردانەکانی بۆ واشنتۆن و تەهران و ریاز. هاوکات تیشک دەخاتە سەر کەمکردنەوە دڵەڕاوکێ لەنێوان ریاز و تەهران”.

هاوکات سەرچاوە فەرمییەکەی حکومەت رایگەیاند، “کازمی دەیەوێت عێراق دوورکەوێتەوە لەو کێشمەکێشانە”.

شایەنی باسە لە هەواڵەکەی رووسیا تودەی هاتووە، “سەردانەکان ورد دەبنەوە لەسەر ئەو خولەی کابینەی حکوومەت لە دڵەڕاوکێیەکان لە ناوچەکە”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×