هێزە چەکدارەکانی عێراق کوژرانی والی بەغداد-ی سەر بە داعشی راگەیاند
  2020-07-16       496       
وتەبێژی فەرمیی بەناوی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، تیرۆریستی داعشی بەناو والی بەغدا سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی داعشی کوژرا.

ئاوێنه‌: لە راگەیەندراوێکدا عەمید یەحیا رەسول، وتەبێژی فەرمیی بەناوی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق کوژرانی بەناو والی بەغدا سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، ناسراو بە عومەر شەلال عبێد-ی راگەیاند.

هاوکات عەمید یەحیا رەسول لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی کردووەتەوە رایگەیاندووە، پشتبەستن بە زانیاری ورد، هێزەکانی سەربە دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا، بەناو والی بەغدا سەربە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، ناسراو بە عومەر شەلال عبێد و یاریدەرەکەی بۆ کاروباری راگەیاندن، لەیس جەمال ناسراو بە ئەبو بەرا کە هەڵگری رەگەزنامەی وڵاتیكی عەرەبییە، کوشتووە.

شایەنی باسە وتەبێژی فەرمیی بەناوی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق راشیگەیاندووە کە پێشتر هێزەکانی سەربە دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق بەناو والی پێشووی بەغدا، تیرۆریست ئەحمەد عیسا ناسراو بە ئەبو تەڵحە-یان کوشتبوو کە دواتر عومەر شەلال عبێد جێگای گرتبووەوە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×