2020-07-16   1602     
وەزارەتی دەرەوی تورکیا رایگهیاند ''لە دەرئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فرۆکەیەکی چاودێری و پشکنین حەوت کوژراوون لە نێوانیان دوو فرۆکەوان''.
ئاوێنه:سولێمان سوێلۆ، وەزیری ناوخۆرایگهیاند: ئهمڕۆ پێنجشەممە حەوت لە کارمەندانی ئاسایش کوژراون پاش کەوتنە خوارەوەی فرۆکە چاودیریەکەیان لە شاخەکاندا لە پارێزگای وان لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکەدا، فرۆکەکە لە بەرزایی ٢،٢٠٠ مەتر لە شاخی ئەرتوس کەوتوەتە خوارەوە.
ئاماژهی بهوهشدا، فرۆکەی مۆدیلی ٢٠١٥ لە کاتژمێری ٦:٣٥ ئێوارە بە کاتی خۆجەیی لە فرۆکەخانەی فەرەت مەلی وانەوە هەڵساوە و ووتیشی هەر لە رۆژی دووشەممەوە لە پشکنین و چاودێری دا بوە لە وان و هەکاری و فرۆکەوانەکان دوواترین جار لە دەوروبەری ناوچەی بەسکەڵە لە ١٠:٣٢ شەو پەیوەندیان بە تاوەری فرۆکەخانەکەوە کردووە و لە ١٠:٤٥ رادار و پەیوەندی بە هەموو شێوەیەک پچراوە.
VOA