لە سنوری قەرەداغ نزیكەی ١٥٠دۆنم پوش و پاوان سوتا
  2020-07-16       455       

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە سنووری قەرەداغ نزیكەی ١٥٠دۆنم پوش و پاوان سوتا.

ئاوێنه‌: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێكی بەرفراوان لە سنووری شاخی قەڵا قایمەز و شاخی مەسۆیی لەسنووری سێوسێنانی سەر بە قەزای قەرەداغ بووە هۆی سووتانی نزیكەی ١٥٠ دۆنم پوش و پاوانی سنوورەكە.

ئاشكراشیكرد، بە مەبەستی كوژاندنەوەی ئاگرەكە مەفرەزەیەك لە كارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی قەرەداغ و بنكەی سێوسێنان گەیشتنە شوێنی مەبەست و بەهاوكاری پۆلیسی بەرگری شارستانی و هاووڵاتیانی ناوچەكە دوای ۲ دوو كاتژمێر توانیان ئاگرەكە بكوژێننەوە و و كۆنتڕۆڵی بكەن.

ڕوونیشیكردەوە، هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نادیارە و لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون لەو بارەیەوە بەردەوامە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×