وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، بڕیاری دانانی عێراق له لیستی ئه‌و وڵاته زۆر مه‌ترسیدارانه‌ی له بواری شوشتنه‌وه‌ی پاره و ته‌رخانكردنی دارایی بۆ تیرۆر له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی ئه‌وروپاوه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.
ئاوێنه: له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق وتی، ئه‌حمه‌د سه‌عدی هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی عێراق له به‌رلین له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له گه‌ڵ وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، ره‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاری كۆمسیاری ئه‌وروپی پێڕاگه‌یاندوه كه عێراقی خستووته لیستی ئه‌و وڵاته زۆر مه‌ترسیدارانه‌ی له شوشتنه‌وه‌ی پاره و ته‌رخانكردنی دارایی بۆ تیرۆر له قه‌له‌می داوه.
پێشتر كۆمسیاری ئه‌وروپی عێراقی له‌پاڵ وڵاتانی وه‌كو ئه‌فغانستان و پاكستان و سوریا و یه‌مه‌ن و ئێران و كۆریای باكور دانابوو، كه پێی وایه لیستی ئه‌و وڵاتانه مه‌ترسی دارایی بۆ سه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا دروست ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش به هۆی ئه‌و كه‌مته‌رخه‌مییه‌ی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شوشتنه‌وه‌ی پاره و ته‌رخانكردنی دارایی بۆ تیرۆر هه‌یه.