2020-07-16   684     
ئەمڕۆ پێنج شهممه بۆ جارێكی دیكه فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا بەچڕی بۆردومانی چیای حەساڕوست و بناری ھەلگوردیان کرد .
ئاوێنه: فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا کاتژمێر 2:15 خولەک بەچڕی بۆردومانی چیای حەساڕوست و بناری ھەلگوردیان کرد .
ئێواری دوێنێش ھەر لەئەنجامی تۆپباران و تەقەکردن لە گوندو ئاوایەکان لەلایەن سوپای توركیا و سەربازگەکانی سنورەکە ئاگر لەپاوان و دارستانی گوندەکانی خەلیفان و سیران بەربووە و تائێستاش ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە و بە ھۆیەوە چەندان دۆنم پوش و پاوان دارستانی ئەو گوندانە سوتاوە.