قەیس خەزعەلی: پێویستە دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستانیش كۆنترۆڵ بكرێن
  2020-07-16       1714       

ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهل ئەلحەق رایدەگەینێت ، پێویستە كۆنترۆڵی دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستانیش بكرێت نەك فۆكسەكە تەنها لەسەر دەروازەكانی ناوەراست و باشووری عێراق بێت.

ئاوێنه‌: قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهل ئەلحەق لەبارەی هەوڵەكانی سەرۆكی حكومەتی عێراق بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی دەروازە سنورییەكان رایگەیاند :" ئێمە بەهەموو شێوەیەك پاڵپشتی لە حكومەت دەكەین بۆ كۆنترۆڵكردنی دەروازە سنورییەكان".

وتیشی : "ئێمە جەخت لەوە دەكەینەوە پێویستە دەروازە سنورییەكانی هەرێمیش كۆنترۆڵ بكرێنەوە تەنها فۆكس نەخرێتە سەر دەروازە سنورییەكانی ناوەراست و باشووری عێراق".

لەكۆتایی وتی : "پێمان باشە گرنگییەكی زۆر بدرێت بە دۆسییەی كارەبا و خزمەتگوزاری چونكە لە دۆسییەكانی تر زیاتر پەیوەندییان بە تاك و كۆمەڵگا هەیە".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×