لە سلێمانی داوایی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی نۆرینگە پزیشكییەكان و سۆنەر و دەرمان ده‌كرێت
  2020-07-16       474       

لە سلێمانی رێكخراوەكان و چالاكانی كۆمەڵگای مەدەنیی داوا دەكەن، نرخی نۆرینگە پزیشكییەكان، سۆنەر و دەرمان كەم بكرێتەوە.

ئاوێنه‌: هیوا عەبدوڵا كە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بە ناوی "ئەنجوومەنی فشار" قسەی بۆ میدیاكاران كرد و وتی: "نرخەكان وەك ساڵانی پێشووە كە ئەو كات بارودۆخی دارایی باش بووە و مووچە هەبووە و بازاڕ جوڵەی تیادا بووە، بەڵام ئێستا دۆخەكە وا نییە و ئەوە گرانییە. مەبەستمان دژایەتیكردنی پزیشكان نییە، بەڵام بەرژەوەندی خەڵك ئەوەیە و دەبوایە بەرلە ئێمە پزیشكە بەڕێزەكان ئەو هەنگاوەیان نابا".

وتیشی: "سەردانی هەریەكە لە قایمقامی سلێمانی، لێژنەی تەندروستیی ئەنجوومەنی پاریزگای سلێمانی-مان كردووە، هەروەها لەگەڵ سەندیكای پزیشكانیش كۆدەبینەوە و لە هەولێریش سەردانی پەرلەمان دەكەین و لەگەڵ وەزیری تەندروستیی دادەنیشین".

رێبوار ئەحمەد، سەرۆكی لیژنەی تەندروستیی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، وتی: "ئێمە وەك لێژنەی تەندروستیی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەو باوەڕەداین كە بەهێزكردنی كەرتی تەندروستیی گشتییە و پشتیوانی حكوومەت دەتوانێت یارمەتیدەری پزیشكان و كارمەندانی تەندروستیی بكات بۆ ئەوەی بە باشترین شێواز خزمەتی نەخۆشەكان بكەن و لەو كاتەدایە كە نەخۆش پێویستی بە كەرتی تەندروستیی تایبەت نابێت".

٦١ رێكخراوی كۆمەڵی مەدەنیی و زیاتر لە ٢٥٠ چالاكوان و كەسایەتی سنووری پارێزگای سلێمانی لە یادداشتێكدا كە ئاراستەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی-یان كردووە، داوا دەكەن نرخی نۆرینگە پزیشكییەكان، سۆنەر و دەرمان كەم بكرێتەوە.

 


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×