ئەحمەد سەفار: ژمارەیەكی زۆر لە پەرلەمانتارانی عێراق توشی كۆرۆنا بون
  2020-07-16       824       

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: بەهۆی ئەوەی ژمارەیەكی زۆر لە پەرلەمانتاران توشی كۆرۆنا بون و چەندین كارمەندی پەرلەمانیش بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە بۆیە پەرلەمان جارێ ناتوانێت كۆببێتەوە.

ئاوێنە: ئەحمەد سەفار، بە ماڵپەڕی رەسمی پارتی وت"ئێمە وەكو لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق چەندین پرسیارمان لە ڕوی داراییەوە ئاڕاستەی حكومەت و وەزارەتی دارایی كردوە، بەڵام وەڵامی پەرلەمان نادەنەوە و بەھۆی نەخۆشیی كۆرۆناوە پەرلەمانیش ناتوانێ كۆببێتەوە، بۆیە ناتوانین حكومەت بانگھێشتی پەرلەمان بكەین".

بڕیاردەری لیژنەی دارایی وتیشی"چەندین كارمەندی ئێمە لە پەرلەمان بە ھۆی كۆرۆنا گیانیان لە دەست داوەو ژمارەیەكی زۆری پەرلەمانتارانیش توشی كۆرۆنا بون، بۆیە پەرلەمان جارێ ناتوانێ بەو شێوەیە كۆببێتەوە".

ئەوەشی خستەڕو"دوای دەستبەكاربونی حكومەت، تا ئێستا ھیچ ھەماھەنگییەك لە نێوان پەرلەمان و حكومەت نییەو چاوەڕێی باشبونی دۆخی تەندروستی دەكەین لە عێراق".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×