عێراق..لە 23ی مانگەوە فڕۆكەخانەكان دەكرێنەوەو لەدوای جەژن قەدەغەی هاتوچۆ هەڵدەگیرێت
  2020-07-16       662       

لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی عێراق بۆ روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا، بڕیاریدا لەدوای جەژنی قوربانەوە قەدەغەی هاتوچۆ بەتەواوەتی هەڵبگیرێت و فڕۆكەخانەكانیش لە 23ی ئەم مانگەوە بكرێنەوە.

ئاوێنە: لیژنەكە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: بڕیاریانداوە بە كردنەوەی مۆڵەكان بە مەرجی پابەندبون بە رێكارەكانی خۆپارێزییەوە لەگەڵ كەمكردنەوەی كاتەكانی قەدەغەی هاتوچۆ لە سەعات 9:30 خولەكی شەوەوە بۆ 6ی بەیانی و هەروەها بڕیاریانداوە لەدوای جەژنی قوربان قەدەغەی هاتوچۆ بەتەواوەتی هەڵبگیرێت.

بەپێی بەیاننامەكە لە رۆژی 23ی ئەم مانگەوە فڕۆكەخانەكان دەكرێنەوەو هەروەها هەردو دەروازەی سنوریی مونزریەو سەفوان-یش لەبەردەم ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا دەكرێنەوە.

لیژنەكە داواشی لە دەزگاكانی راگەیاندن كردوە هەڵمەتەكانی هۆشیاركردنەوە بۆ پابەندبون بە رێكارەكانی خۆپارێزی و بیرۆكەی ژیانكردن لەگەڵ پەتا، چڕبكەنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×