ئاماری ئەمڕۆی كۆرۆنا لەهەرێم: 118 توشبو چاكبونەوەو 151 توشبوی نوێ تۆماركران
  2020-07-16       585       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی ارابردودا 151 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 11 توشبو گیانیان لەدەستداوەو یەك هەزارو 118  توشبوی ڤایرۆسەكەش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمشەو پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا یەك هەزارو 729 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و دەرئەنجام 151 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون بەمشێوەیە: 24 هەولێر، 64 سلێمانی، 44 گەرمیان، 6 دهۆك، 13 هەڵەبجە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لەو ماوەیەدا، 118 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە، بەمشێوەیە: 52 هەولێر، 7 گەرمیان، 29 راپەڕین، 15 دهۆك، 15 هەڵەبجە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 11 توشبوی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە، بەمشێوەیە: 4 هەولێر، 5 سلێمانی، 2 گەرمیان.

وەزارەتی تەندروستی هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی ژمارەی توشبوان لە هەرێم گەیشتۆتە 10 هەزارو 265 توشبو: 2580 هەولێر، 7036 سلێمانی، 313 دهۆك، 336 هەڵەبجەو هەروەها كۆی گشتی ئەو توشبوانەی چاكبونەتەوە گەیشتۆتە پێنج هەزارو 600 كەس: 1809 هەولێر، 3374 سلێمانی، 231 دهۆك، 186 هەڵەبجە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە لە ئێستادا چوار هەزارو 284 توشبو لە نەخۆشخانەكانن: 706 هەولێر، 3352 سلێمانی، 82 دهۆك، 144 هەڵەبجە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان 381 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 65 هەولێر، 310 سلێمانی، 6 هەڵەبجە.

دەقی راگەیەندراوەكە...

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×