تەندروستی گەرمیان رونكردنەوە دەربارەی رێژەی چاكبونەوەی توشبوانی كۆرۆنا دەدات
  2020-07-16       359       

تەندروستی گەرمیان راگەیاند: ژمارەی ئەو توشبوانەی كۆرۆنا كە لەسنورەكە چاكبونەتەوە زۆرترن لەو ژمارەیەی لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە رادەگەیەنرێن بەڵام بەهۆی ئەوەی نەهاتونەتە نەخۆشخانە ناویان لە لیستی چاكبواندا تۆمارنەكراوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، ئەمشەو پێنجشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: ئەو چاكبوەوانەی نەخۆشی كۆرۆنا كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە رادەگەیەنرێن، ئەوانەن کە لە نەخۆشخانەو بەشی ناوخۆیی داخلکراون و پاش وەرگرتنی چارەسەر چاکبونەتەوە.

وتوشیەتی"ئەگینا ژمارەیەکی زۆر چاکبوەوەی تر ھەن کە لەکاتی نەخۆش کەوتندا نەھاتون بۆ نەخۆشخانەو لەماڵەوە خۆیان کەرەنتینە کردوە و چاک بونەتەوە، بەڵام بەوھۆیەی نەھاتونەتە نەخۆشخانە ناویان لە لیستی چاکبوان دا تۆمار نەبوە."

ئاماژەی بەوەشداوە كە "لە ھەفتەی داھاتوەوە تەندروستی گەرمیان پرۆسەیەکی تایبەت ئەنجام دەدات بۆ دەستنیشانکردنی وردی ھەمو نەخۆشە چاکبوەوەکان و دواتر ژمارەکە بۆ رایگشتی ئاشکرا دەکرێت."

دەقی رونكردنەوەكە...

رونکردنەوەیەک لەبارەی رێژەی چاکبونەوەی نەخۆشەکان

ژمارەیەک لە ھاوڵاتیان تێبینی ئەوەیان کردوە کە ئەو ژمارە چاکبوەوەی نەخۆشی کۆرۆنا لە گەرمیان کە رۆژانە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە رادەگەیەنرێت کەمە بەتایبەت بەراورد بە ناوچەکانی دیکە. بە پێویستمان زانی ئەوە بۆ ھەمو لایەک بخەینەڕو کە ئەو چاکبونەوانە ئەو کەسانەن کە لە نەخۆشخانەو بەشی ناوخۆیی داخلکراون و پاش وەرگرتنی چارەسەر چاکبونەتەوە، ئەگینا ژمارەیەکی زۆر چاکبوەوەی تر ھەن کە لەکاتی نەخۆش کەوتندا نەھاتون بۆ نەخۆشخانەو لەماڵەوە خۆیان کەرەنتینە کردوە و چاک بونەتەوە، بەڵام بەوھۆیەی نەھاتونەتە نەخۆشخانە ناویان لە لیستی چاکبوان دا تۆمار نەبوە.

لە ھەفتەی داھاتوەوە تەندروستی گەرمیان پرۆسەیەکی تایبەت ئەنجام دەدات بۆ دەستنیشانکردنی وردی ھەمو نەخۆشە چاکبوەکان و دواتر ژمارەکە بۆ رایگشتی ئاشکرا دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×