لە شارێكی ئێران خۆپیشاندان بەڕێوەچو و كەشێكی ئەمنی بەسەر چەند شارێكی دیكەدا سەپێنراوە
  2020-07-17       747       

شەوی رابردو لە شاری "بەهبەهان"ی پارێزگای خوزستان لە باشوری رۆژئاوای ئێران، خۆپیشاندانی دژبە حكومەتی ئەو وڵاتە بەڕێوەچو و هێزە ئەمنییەكان بە گازی فرمێسكڕێژ روبەڕوی خۆپیشاندەران بونەوە. پۆلیسی شارەكە هەڕەشەی روبەڕوبونەوەی توندوی خۆپیشاندەران دەكات و لە پارێزگایەكی دیكەی ئێران لە چەند كەسێك دەستگیركراون و كەشێكی ئەمنی بەسەر چەند شارێكی دیكەشدا سەپێنراوە.

ئاوێنە: بەپێی ئەو وێنەو ڤیدیۆیانەی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراونەتەوە، شەوی رابردو لە شاری بەهبەهان لە پارێزگای خوزستانی ئێران، وێڕای رێگرییە ئەمنییە توندەكان، خۆپیشاندەران بە وتنەوەی دروشمی دژبە حكومەت و دەسەڵاتدارانی ئێران رژاونەتە سەر شەقامەكان.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، هێزە ئەمنییەكان بە گازی فرمێسكڕێژ روبەڕوی خۆپیشاندەران بونەتەوە لەو شارەی باشوری رۆژئاوای وڵات و هەروەها دەستڕاگەیشتنیش بە هێڵی ئینتەرنێت قورس بوە.

هەر دوێنێ بەپێی ئەو وێنەو ڤیدیۆیانەی بڵاوكراونەتەوە كەشێكی ئەمنی توند باڵی بەسەر چەند شارێكی دیكەی ئێراندا كێشاوە لەوانە، تارانی پایتەخت و تەبرێز و ورمێ و شیراز.

بەڕێوەبەری پۆلیسی بەهبەهان هەڕەشەی ئەوەی كردوە كە بەتوندی دژبەو جۆرە خۆپیشاندانانە دەوەستنەوە.

سوپای پاسدارانیش ئاماژەی بەوەداوە كە لە پارێزگای خوراسانی رەزەوی چەند كەسێكیان دەستگیركردون كە بانگەشەیان بۆ گردبونەوەی ناڕەزایەتی كردوە.

ئەوە دوابەدوای ئەوە دێت كە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە ئێران بڕیاریدا بە سەپاندنی سزای لە سێدارەدان بەسەر سێ كەسدا كە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەكانی مانگی تشرینی دوەمی ساڵی رابردو كردوە، ئەوەش بە تۆمەتی بەشدارییان لە "ئاژاوەگێڕی".

چوار رۆژە دژبەو بڕیارە هەڵمەتێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دژبەو بڕیارە دەستی پێكردوەو بەشێك لە سەركردەو ناوەندە نێودەوڵەتییەكان پشتیوانی خۆیان بۆ هەڵمەتەكە دەربڕیوەو داوایان لە ئێران كردوە بڕیاری لە سێدارەدانی ئەو سێ هاوڵاتییە رابگرێت.

لەمانگی تشرینی دوەمی ساڵی رابردودا، بەشێك لە سەركەوتكاریی ناڕەزایەتییەكان لە پارێزگای خوزستان دژ بە گرانبونی نرخی بەنزین رویانداو لەنێویاندا چەند كەسێك لە شاری بەهبەهان بەفیشەك كوژران.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×