ته‌ندروستی‌ عێراق: 2023 كه‌سی‌ دیكه‌ توشی‌ كۆرۆنا بون‌و 2179 توشبوش چاكبونه‌‌وه
  2020-07-17       434       
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێری‌ رابردودا 2023 كه‌سی‌ دیكه‌ توشی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا بون‌و 94 توشبوش گیانیانله‌ده‌ستداوه‌و 2179 كه‌سیش چاكبونه‌ته‌وه‌.

ئاوێنه‌: ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوی‌ بڵاوكرده‌وه‌، به‌پێی‌ ئاماره‌كه‌ له‌ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێری‌ رابردودا 2023 كه‌سی‌ دیكه‌ توشی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا بون‌و 94 توشبوش گیانیانله‌ده‌ستداوه‌و 2179 كه‌سیش چاكبونه‌ته‌وه‌.

تائێستا 88171 كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری‌ عێراق توشی‌ كۆرۆنابون، له‌و ژماره‌یه‌ 56495 توشبو چاكبونه‌ته‌وه‌و 3616 كه‌سیش به‌هۆی‌ ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×