مستەفا كازمی سەردانی دەروازەی سنوری زرباتییەی کرد
  2020-07-18       492       
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەچوارچێوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە دەروازە سنوورییەكاندا، گەيشتە دەروازەی سنووری زرباتییە لە پارێزگای واست ناوەڕاستی عێراق.

ئاوێنه‌: میدیاكانی خۆجێی بڵاویانكردەوە كە مستەفا كازمی گەیشتووەتە دەروازەی زرباتییە لە پارێزگای واست سنووری عێراق لەگەڵ ئێران.

بەپێی میدیاكان، مستەفا كازمی لەچوارچێوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە دەروازە سنوورییەكاندا سەردانی دەروازەی زرباتییەی كردووە.

هاوكات فەریق روكن عەبدولئەمیر شممەری، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق،  رایگەیاند كە سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، مستەفا كازمی لە میانی سەردانەكەی بۆ دەراوزەی سنووری زرباتییە، فەرمانی بە بوونی هێزەكانی سوپا لە دەروازەكەدا داوە.

فەریق روكن عەبدولئەمیر شممەری راشیگەیاند كە لەسەر ئەو فەرمانەی مستەفا كازمی، هێزەكانی سوپا لە دەراوەزەی سنووری زرباتییە بڵاودەكرێنەوە.

پێشتر فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاندبوو كە لەسەر فەرمانی سەرۆكوەزیران و فەرماندەیی گشتیی هێزە چەكدارەكان، مستەفا كازمی پلانێكی تەواو بۆ كۆنترۆڵكردنی سەرجەم دەرازە سنوورییەكان ئامادەكراوە.




زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×