روحانی: به‌پێی راپۆرتێك 25 ملیۆن ئێرانی تووشی كۆرۆنا بون
  2020-07-18       378       

سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند: تا ئێستا 25 ملیۆن كه‌س له‌ ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و 14 هه‌زار كه‌سیش گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

ئاوێنه‌: ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئێران بڵاویانكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ 187-2020، حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌ره‌نگاریی له‌گه‌ڵ كۆرۆنا وتویه‌تی، به‌ گوێره‌ی نوێترین راپۆرتی توێژینه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران پێده‌چێت تا ئێستا 25 ملیۆن كه‌س تووشی كۆرۆنا بووبن، هه‌روه‌ك 14 هه‌زار كه‌سیش گیانیان له‌ ده‌ستدابێت.

ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌، پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ رێژه‌ی خه‌وێندراوان له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران به‌ هۆی كۆرۆنا له‌ داهاتوودا دوو ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م پێنج مانگه‌ی رابردوو زیاد بكات.

ڕۆحانی ئه‌وه‌شی زیاد زیادووه‌، تا ئێستا پێنج ده‌رمانی كاریگه‌ر بۆ چاره‌سه‌ریی كۆرۆنا به‌ ده‌ستمانه‌وه‌یه‌ و ده‌رمانێكی دیكه‌ش له‌ هه‌فته‌كانی داهاتوودا ده‌خرێته‌ڕوو.

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×