٧٥ توشبوی دیکەی کۆرۆنا لە عێراق گیانیان لەدەستدا
  2020-07-18       386       
وەزارەتی تەندروستی عێراق تووشبوونی دوو هەزار و 49 کەس و گیان لەدەستدانی ٧٥ کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئاوێنه‌: تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو،  هەزار و 997 کەس ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە.

بەگوێرەی دواین ئامار، تۆمارکردنی حاڵەتەکان لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر کەمیکردووە کە 33 و 42 حاڵەتیان لێ تۆمارکراوە.

هەروەها، زۆرترین حاڵەت لە بەغداد، نەجەف، بەسرە، بابل، زیقار و میسان تۆمار کراون.

بەم ئامارە نوێیەوە، ژمارەی تووشبووان لە عێراق بۆ 90 هەزار و 220 کەس بەرزبووەوە.

لەو ژمارەیەش، 58 هەزار و 492 کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 691 کەس گیانیان لەدەستداوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×