وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق دەكات
  2020-07-18       495       

بڕیارە سبەی یەكشەممە، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق بكات و وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش ئەجێندای سەردانەكەی ئاشكرادەكات.

ئاوێنە: ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند: سەردانەكەی زەریف بۆ عیراق لەچوارچێوەی پتەوكردنی پەیوەندییە دو قۆڵییەكانی هەر دو وڵاتە.

راشیگەیاند: لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ عیراق ئاڵانگارییە هاوبەشەكان و ئەگەرەكانی بونیتانانی ئەو هەلانەی لەبەردەستدان تاوتوێ‌ دەكرێن كە رەنگدانەوەی لەسەر بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەردو لا دەبێت.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەوەی خستۆتەڕو: وەزیری دەرەوەی ئێران چاوی بەهەر سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عیراق و وەزیری دەرەوە دەكەوێت.

لەلای خۆیشییەوە ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لەبەغدا، لەبارەی سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەیەوە، لە تویتێكدا وتویەتی: سەردانەكەی زەریف بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە ستراتیژییەكانی نێوان عێراق و ئێرانە لەسەرجەم بوارەكاندا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×