سبەینێ موستەفا كازمی سه‌ردانی سعودیە ده‌كات
  2020-07-19       425       

سبەینێ موستەفا كازمی دەست دەكات بە سەردانەكانی بۆ هەریەك لە وڵاتانی سعودیە و ئێران.

ئاوێنه‌: ئاژانسی نینا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ موستەفا كازمی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئێران دەكات و سبەینێ دوو شەممەش دەست بە سەردانەكەی دەكات و سەرەتاش بۆ سعودیە دەچێت.

بەپێی زانیارییەكان، هەر یەك لە وەزیرانی نەوت، كارەبا، دارایی، لەگەڵ كازمی دەچنە سعودیە و لەگەڵ محەمەد بن سەلمان كۆدەبنەوە و ڕۆژی سێ شەممەش سەردانی ئێران دەكات و لەگەڵ ڕێبەری باڵای ئێران و ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئێران كۆدەبێتەوە.

بەر لە دوو رۆژ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە لەمەودوا ئەوان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی هاوئاهەنگی کەنداو لە کەنداوەوە کارەبا بۆ عیراق دابین دەکەن. بەمەش زیانێکی گەورە بەر ئێران دەکەوێت، چونکە بڕێکی زۆری کارەبای عیراق لە ئێران ده‌كڕێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×