له‌ ئێران کۆرۆنا تەواوی کۆبونەوەکان هەڵدەوەشێنێتەوە
  2020-07-19       341       

بە هۆی تەشەنەسەندی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، لە ئێران هەموو جۆرە كۆنفرانس، سیمینار و هەموو كۆبوونەوەیەك قەدەغەكرا.

ئاوێنه‌: حوسەین زولفەقاری- سەرۆكی لیژنەی كۆمەڵایەتی و ئاسایشی دەستەی بەرەنگاربووبەوەی نیشتمانی بۆ پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، ، ئاماژەی بەوەكرد، نووسراویان ئاراستەی هەموو پارێزگاكان كردووە بۆ قەدەغەكردنی هەموو جۆرە كۆبوونەوەیەك لەسەرتاسەری وڵاتدا.

زولفەقاری باسی لەوە كرد كە قەدەغەكردنەكە لە هەموو وڵاتدا كاری پێدەكرێت و ئەو كۆبوونەوانەی ناچارین بە شێوازی ئۆنلاین ئەنجامدەدرێن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×