میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، تهقینهوهیهك لەوێستگەیەکی بەرهەمهێنانی وزە لەشاری ئەسفەهان رویداوە.
ئاوێنه: ئاژانسی ئیرنای ئێرانی بڵاویکردەوە، کەمێک بەرلەئێستا لەشاری ئەسفەهانی ئێران لەوێستگەیەکی سوتەمەنی تەقینەوەیەک رویداوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبوە.
سەرۆکی کۆمپانیای وەزەی ئەسفهان لەوبارەوە دەڵێت، تەقینەوەکە بەهۆی تێکچوونی بگۆڕێک لە ئیسلامئاباد بووە و مایەی نیگەرانی نییە.
لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوو، چەند تەقینەوەیەک لە نزیک ناوچەی سەربازیی، ئەوتۆمی و پیشەسازییەکانی ئێران روویداوە و زۆربەی کاتەکانیش حکومەت ئێران، هۆکارەکەی بۆ کێشەی تەکنیکی دەگەڕێنێتەوە، بەڵام رۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئەوەی بڵاوکردبووەوە، ئیسرائیل لە پشت بەشێک لەو تەقینەوانەیە.