بۆریس جۆنسۆن: کەرەنتینی بە کۆمەڵ جیبەجێ ناکەین
  2020-07-19       417       
بۆریس جۆنسۆن، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگەیاند كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19)دا، پێویست ناكات بۆجاری دووه‌م كه‌ره‌نتینه‌ی به‌كۆمه‌ڵ له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات رابگه‌یه‌ندرێت.

ئاوێنە: بۆریس جۆنسۆن له‌ لێدوانێكیدا بۆ هەفتەنامه‌ی The Sunday Telegraph راگه‌یاندنی كه‌ره‌نتینه‌ی له‌ ته‌واوی وڵاتدا به‌ ”په‌شیمانی ئه‌تۆمیی” چواند و وتی، ”به‌دڵنیایییه‌وه‌ نامه‌وێت به‌كاری بهێنم و پێموانییه‌ له‌ ره‌وشێكدابین به‌كاری بهێنین”.

سه‌رۆكوه‌زیران جۆنسۆن هیوای خواست له‌ نوێل-دا، ژیان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئاسایی ببێته‌وه‌، جه‌ختی له‌وه‌یش كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر پێویست بكات له‌مه‌ودوا له‌سه‌ر ئاستیی ناوخۆیی بڕیاره‌كانی كه‌ره‌نتینه‌ ده‌رده‌كه‌ن.

هەروەها بۆریس جۆنسۆن سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری به‌كارنه‌هێنانی پێداویستییه‌كانی كۆمپانیای هواوی چینی و ژێرخانی 5G له‌لایه‌ن بەریتانیاوە وتی، ”با‌ خۆمان ده‌ست بكه‌ین به‌ دروستكردنی هه‌ندێک له‌و شتانه‌، كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌سه‌ر هه‌مان بۆچوونن و پێداویستییه‌كانی دابنێین. له‌ڕووی توانا، جا 5G، فایبه‌ر، گێگابایت یاخود تۆڕێكی فراوانی خێرایی نایاب بێت. به‌ڕاستی به‌ریتانیا له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌دا ده‌توانێت زۆر باش بێت”.

به‌ریتانیا كه‌ زیاتر له‌ ٤٥ هه‌زار كه‌سی به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌، له‌ڕووی ئاماری گیانله‌ده‌ستدان به‌ په‌تاكه‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌می وڵاتانی ئه‌ورووپای گرتووه‌، له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش له‌دوای ئه‌مریكا و به‌ڕازیل ریزبه‌ندی سێیه‌می گرتووه‌.
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×