لە عێراق 90 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-07-19       387       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو هەزارو 310 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 90 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو دو هەزارو 36 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 15 هەزار و 737 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان دو هەزارو 310 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 90 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو دو هەزارو 36 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 92 هەزار و 530 كەس و لەوانە سێ هەزارو 781 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 60 هەزارو 528 كەسیان چاكبونەتەوەو 28 هەزار و 221 كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن كە لەوانە 389 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×