مێردەکەی کیم کارداشیان دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردن کرد
  2020-07-20       648       
ڕاپەری ئەمریکی و مێردی کیم کارداشیان دەستی بە بانگەشەکانی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا کرد.

ئاوێنه‌: کانێی وێستی ڕاپەری ئەمریکی و مێردی کیم کارداشیان  دەڵێت دژی لەباربردن و پۆرنۆگرافیە لە قسەکانیدا لەکاتی وتاردانی لە یەکەم بانگەشەی خۆی بۆ هاڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەستی کرد بە گریان.

وێست لە هۆڵێک لە چارلستۆن یەکەم بانگەشەی خۆی کرد لە کارۆلینای باشور لە کاتێکدا زۆرێک لە هاوڵاتیانی ئەمریکی بڕوایان بە وێست نییە و باس لەوە دەکەن ئەو کارە دەکات تەنها بۆ ئەوەی بتوانێت ئەلبومی گۆرانی زیاتر بفرۆشێت.

دەربارەی نایەکسانی ئابوری وێست وتی “هاریت توبمان هەرگیز کۆیلەکانی ئازاد نەکردووە. ئەو تەنها کۆیلەکانی بۆ سپیپێستەکان بەکارهێناوە”. ئەو قسانە بوونە هۆی دروست بوونی سەرسامی نێوان ئامادەبووەکان.

وێست وتی “ئازادی لە هەڵبژاردنەوە بەدەست نایەت. ئازادی لەوەوە دێت کە لە ناو پۆرنۆگرافیدا نەبیت”.

وێست بەشی پشتەوەی سەری تاشبوو و لێینوسیبوو ٢٠٢٠ و بە گولەنەبڕێکەوە دەرکەوت. هەروەها وێست باسی لەوە کرد کە دەبێت لەباربردنی منداڵان بە یاسایی بکرێت. هەروەها وێستا باسی لەوەش کرد کە یاسایەک دادەهێنێت کە ملیۆنان دۆلار دابەش دەکرێت بەسەر ئەو خێزانانەی کە منداڵ دە‌هێننە جیهانەوە و لەباری نابەن.

لە قسەکانیدا وێست ئاماژەی بۆ ئینجییلێک کرد و دەستی کرد بە گریان و وتی “باوکم ویستی من لەناوبەرێت. دایکم ژیانی منی ڕزگارکرد. لەبەر ئەوەی باوکم زۆر سەرقاڵ بوو ئەو کانیێ ویستی نەدەویست”.

وێست لە کاتی قسەکانی دەستی کرد بە هاوارکردن و وتی کە داوای لە کیم کارداشیان کردووە بۆ ئەوەی منداڵی یەکەمیان لەبار بەرێت بە ناوی نۆرث “من خەریک بوو کجەکەی خۆم لەناو بەرم. من خەریک بوو کچەکەم بکوژم”.

لە ساڵی ٢٠١٦ەوە کانێی وێست پشتیوانی لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا دەکرد بەڵام لە ٤ی تەمووزی ئەمساڵ وێست ڕایگەیاند کە خۆی کاندید دەکات بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا. هەروەها وێست لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند کە پشتگیری لە ترەمپ ناکات چیتر.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×