پەرلەمانی میسر ناردنی هێزی بۆ دەرەوەی سنوری وڵاتەكەی پەسەندكرد
  2020-07-20       471       

پەرلەمانی میسر، ئەمڕۆ دوشەممە، ناردنی هێزی وڵاتەكەی بۆ دەرەوەی سنورەكانی، بەمەبەستی روبەڕوبونەوەی "میلیشیا تاوانكارەكان" و "چەكدارانی تیرۆریستی بیانی" پەسەندكرد.

ئاوێنە: پەرلەمانی میسر لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: بە كۆی دەنگ ناردنی هێزی بۆ دەرەوەی سنوری وڵاتەكەی لە "ئاڕاستەی رۆژئاوای ستراتیژی"یەوە پەسەندكردوە، ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ لیبیا.

بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە هێزە چەكدارەكانی میسر و فەرماندەییەكەی، لەڕوی دەستورو یاساوە رێگەپێدراون بۆ دیاریكردنی كات و شوێنی وەڵامدانەوەی ئەو هەڕەشەو مەترسیانەی لەسەر میسر و دۆست و دراوسێكانی هەن.



زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×