2020-07-21   497     
ئەندامێکی لێژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ سەپاندنی یاسا لە دەروازە سنوورییەکانی عێراق، لەسەدا ٨٠ی داهاتی گومرگی بۆ خەزێنەی دەوڵيت دەگەڕێتەوە”.
ئاوێنه: لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئەحمەد مەزهەر جبووری، ئەندامی لێژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد کە چەند لایەنێکی نا حکومی ئەو بە قسەی خۆی بە ” حیزب و مافیا و گەندەڵکار” وەسفیان دەکات، کۆنترۆڵی دەروازەی سنووری مونزریە و مەندەلی-یان کردبوو و بۆیە داهاتی گومرگەکان بۆ ئەوان دەچوو.
هاوکات جبووری ئاماژەی بەوە کرد کە پڕۆسه‌ی سه‌پاندنی یاسا و ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان له‌ده‌روازه سنوریه‌كانی دیاله له‌گه‌ڵ ئێران، دەبێتە هۆی گەڕاندنەوەی لەسەدا ٨٠ی داهاتی گومرگی بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت.
شایەنی باسە ئەو رایگەیاند داهاتی خاڵه گومرگیه‌كان ئه‌گه‌ر به‌راست و دروستی به‌كاربهێندرێت و روبه‌ڕوی گه‌نده‌ڵكاران ببنه‌وه، ده‌بێته جێگره‌وه‌ی نه‌وت له بودجه‌ی گشتی وڵات‌دا.
چەند رۆژێک بەر لە ئێستا مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هێزە ئەمنییەکانی راسپارد بۆ سەپاندنی دەوڵيت لە خاڵي گومرگییەکان و نایەڵن پارەی گومرگ بچێتە دەست کەسانی نا حکومی.