2020-07-21   484     
حه‌سه‌ن رووحانی، مسته‌فا كازمی
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی داڕێژراوه‌و عێراق رێگه نادات له‌خاكی وڵاته‌كه‌یه‌وه هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك رو له‌كۆماری ئیسلامی ئێران بكات.
ئاوێنه: پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه به‌سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشته ئێران، مسته‌فا كازمی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند، عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌وێت كه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوه‌رنه‌دان له‌كاروباری ناوخۆ بنیاتنرابێت.
وتیشی، په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی‌و خۆبه‌دورگرتن له‌میحوه‌ری سیاسی بنیاتنراوه. هه‌ربۆیه عێراق رێگه نادات له‌خاكی وڵاته‌كه‌یه‌وه هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك رو له‌كۆماری ئیسلامی ئێران بكات.
كازمی ئه‌وه‌شی خسته‌رو كه ئێران پشتیوانی عێراق بووه له‌شه‌ڕی دژ به‌داعشداو هه‌رگیز ئه‌و پشتیوانی و هاوكارییه‌ی ئێران له‌یاد ناكه‌ن.
لای خۆیه‌وه حه‌سه‌ن روحانی وتی، له‌گه‌ڵ كازمی باسیان له‌پرسه هه‌رێمایه‌تییه‌كان‌و بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا كردووه. وتیشی، "ئێران په‌یمان ده‌دات كه به‌هه‌موو توانایه‌وه شانبه‌شانی عێراق بوه‌ستێت‌و پشتیوانی به‌غدا بكات".