سیستانی یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاریکرد
  2020-07-22       569       

مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق رۆژی ٣١ی ئەم مانگەی وەک یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکرد.

ئاوێنه‌: نوسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمرۆ چوارشەممە  ٢٢-٧-٢٠٢٠، سەرەتای مانگی زولحەجەیە، بەو پێیەش بێت رۆژی هەینی داهاتوو ٣١-٧-٢٠٢٠، دەبیتە یەکم رۆژی جەژنی قوربان.

ئەوە لە کاتێکدایە رۆژی دوووشەممەی رابردوو وڵاتی سعودیە رایگەیاند، رۆژی ٣١-٧-٢٠٢٠، یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە، بەوەش ئەمساڵ شیعە و سوننەی عێراق پێکەوە جەژنی قوربان دەکەن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×