2020-07-22   365     
له روداوێکی تەقەکردندا له شاری شیكاگۆ سەربە ویلایەتی ئەلینۆی باکووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، ١٤ كه‌س برینداربوون كه برینی نۆیان سه‌خته.
ئاوێنە: له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن پۆلیسی شیكاگۆوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه رووداوەكه له پرسه‌یه‌كدا روویداوه و تیایدا لانیكه‌م ١٤ كه‌س برینداربوون و برینداره‌كانیش گواستراونه‌ته‌وه بۆ پێنج نه‌خۆشخانه‌ی جیاواز.
هاوکات به‌رپرسانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ناوچه‌كه، باسیان له‌وه كرد كه ئه‌وانه‌ی له‌و هێرشه‌دا، برینداربوون كه كاته‌كانی ئێواره رووی دا، به‌شداربووانی رێوڕه‌سمی پرسه‌یه‌ك بوون و نۆیان باری ته‌ندروستییان ناجێگیره.
له‌و هه‌واڵانه‌ی له زۆرێك له راگه‌یاندنه ناوخۆیی و نیشتمانییه‌كانی ئه‌مریكادا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه كه‌سێك به‌هۆی ئه‌و رووداوەوە ده‌ستگیركراوه.
له هه‌واڵه‌كاندا گوته‌ی گه‌واهیده‌رانی رووداوه‌كه خراوه‌ته‌ڕوو كه باس له‌وه ده‌كه‌ن زیاتر له چه‌كێك له‌و هێرشه‌دا به‌كارهاتووه و رووداوه‌كه‌شیان وه‌ك جه‌نگێكی بچووك ناوزه‌ند كردووه كه ده‌یان قاوه‌نی گولـله له شوێنی رووداوه‌كه دۆزراونه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، له‌و رووداوانەی له كۆتا هه‌فتەی مانگی حوزه‌یرانی رابردوودا له شیكاگۆ روویانداوه، لانیكه‌م ١٤ كه‌س كوژران و ٩٠ی دیكەیش برینداربوون.
شاری شیكاگۆ یه‌كێكه له‌و شارانه‌ی ئه‌مریكا كه زۆرترین رووداوی تەقەکردنی تیادا رووده‌دات.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له هه‌واڵێكیدا كه پێنجی ته‌مووز به پشت به‌ستن به زانیارییه‌كانی پۆلیسی شیكاگۆ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، باسی له‌وه كردووه كه ئه‌مساڵ تا دووی ته‌مووز، لانیكه‌م ٣٣٦ كه‌س له‌و شاره كوژراون.
له شاری نیویۆرك كه ژماره‌ی دانیشتوانی سێ هێنده‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی شاری شیكاگۆیه، تا كۆتایی مانگی حوزه‌یران ته‌نها ١٧٦ كه‌س له رووداوه توندوتیژییه‌كاندا كوژراون.
به‌پێی ئاماره‌كانی پۆلیس له ٢٠١٧دا له شیكاگۆ، ٦٥٨ تاوانی كوشتن تۆماركراوه، له ٢٠١٨‌دا، ٥٦٧ تاوان و له ٢٠١٩شدا، ٤٩٢ تاوان.