هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: هێزەكانمان لە عیراق و سوریا كەم دەكەینەوە
  2020-07-23       504       

جێگری سەركردەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایدەگەینێت، چیتر لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش لە عیراق ناترسین و هێزەكانمان كەم دەكەینەوە.

ئاوێنه‌: جەنەراڵ كینیس ئیكمانی ئەمریكی لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە بەغدا كە لەرێگای ڤیدیۆكۆنفرانس بەرامبەر رۆژنامەنوسان لە پنتاگۆن رایگەیاند، چیتر داعش سەرهەڵناداتەوەو هێزەكانمان كەم دەكەینەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هێشتا بەتەواوی داعشمان لە عیراق و سووریا لەناو نەبردووە، بەڵام رێگەمان پێدراوە پەیتا پەیتا هێزەكانمان لێرە كەم بكەینەوە.

رونیشیكردەوە، داعش هیچ تونێلێك بۆ دەربازبوون نادۆزێتەوە، چونكە سەركردە و پارەو لۆجیستییەكان و هۆكارەكانی راگەیاندنی وەك جاران نەماوە.

جەنەراڵ كینیس ئیكمانی ئەمریكی باسی لەوەشكرد، كاتێك دەگەینە قۆناغێك هیچیان نەمێنێت جگە لە چەند جموجۆڵێك نەبێت لەنێو ئەشكەوت و چیاكان، دەتوانین بڵێین بەگشتی سەركەوتنمان بەدەستهێناوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×