باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا: 46 ملیۆن دۆلارمان بۆ پاڵپشتی ته‌ندروستی و مرۆیی داوه‌ته‌ عێراق
  2020-07-23       324       

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و یارمه‌تییه‌ داراییه‌ی كه‌ ولایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێشكه‌شی به‌ حكومه‌تی عێراقی كردووه‌، ئاشكرا كرد.

ئاوێنه‌: باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكارایگه‌یاند: یارمه‌تییه‌ داراییه‌كان بریتی بوون له‌ ته‌رخانكردنی 33 ملیۆن و 100 هه‌زار دۆلار بۆ جێبه‌جێكردنی پلانی فریاكه‌وتن و دۆزینه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ كۆرۆناو زیاتر له‌ 13 ملیۆن دۆلاریش یارمه‌تی مرۆیی بووه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كه‌مده‌رامه‌تن.

هه‌روه‌ها ئه‌مریكا له‌ رێگای رێكخراوی (UNDP) بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا، 10 ملیۆن دۆلاری دیكه‌ به‌خشیوه‌ته‌ عێراق .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×