2020-07-23   841     
کچە هەرزەکارێکی ئەفغانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ستایشی ئازایەتیی دەکەن دوای ئەوەی دوو چەکداری تاڵیبان دەکوژێت کە دایک و باوکیان کوشتبوو.
ئاوێنه: لە هەرێمی غوری ئەفغانستان، کچێک به چەکی کڵاشینکۆڤ دوو چەکداری تاڵیبان دەکوژێت، چەکدارەکان هاتبوونە ماڵی كچەکە چونکە باوکی کچە پشتیوانی حکومەتی کردووە.
دوای کوشتنی دایک و باوکی، کچەکە هەردوو چەکدارەکە دەکوژێت، بەمەش چەکدارانی تاڵیبان هێزی زیاتر دەنێرنە گوندەکە بەناوی گریوا، بەڵام چەکدارانی سەر بەحکومەت و گوندنشینان رووبەڕوویان دەبنەوە.
بەرپرسانی ناوچەکە دەڵێت، ئەو کچە تەمەنی ١٤ ساڵە، لە دوای رووداوەکە لەگەڵ براکەی بۆ شوێنێکی سەلامەت گوازراونەتەوە.