لە عێراق ٢٣٦١ توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا
  2020-07-23       492       

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و چاکبونەوە و مردنی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە ٢٣٦١ کەسی نوێ توشی ڤایرۆسەکە بوون.

ئاوێنه‌: وەزارەتی تەندروستی عێراق تووشبوونی دوو هەزار و ٣٦١ کەس و گیان لەدەستدانی ٨٠ کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند، کۆی توشبوانی پەتاکەش لە عێراق گەیشتە ١٠٢ هەزار ٢٢٦ کەس.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ١٦ هەزار و ٩٩٧ پشکنین کراوە، لەو رێژەیەش دو هەزار و ٣٦١ توشبو تۆمارکراوە، کە زۆرترینیان لە بەغداد ٦٢٣ کەس، کەرکوک ١٢٦ کەس.

ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا دوو هەزار و ٢٥٨ توشبو چاکبونەتەوە و ٨٠ توشبوش گیانیان لەدەستداوە کە زۆرترینیان لە پارێزگاکانی بەغداد، بەسڕە، کەرکوک بون.

تائێستا لە عێراق ١٠٢  هەزار ٢٢٦  کەس توشی کۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش ٦٩ هەزار و ٤٠٥ توشبو چاکبونەتەوە و ٤ هەزار و ١٢٢ توشبوش گیانی لەدەستداوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×