ئەو ژنە چالاكوانە ئەڵمانییەی لە بەغدا رفێنرابو، رزگاركرا
  2020-07-24       623       

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان رایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە هێلا میڤیس، ژنە چالاکوانی ئەڵمانی لە بەغدا رفێنرا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ناوبراو لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە رزگار کرا.

ئاوێنە: لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشكرایكرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هێزەکانی عێراق لە ئۆپەراسیۆنێکدا هێلا میڤیس، ژنە چالاکوانی ئەڵمانیان لە بەغدا رزگاركردوە.

ئەوەش هاتوە، دواتر وردەکاری زیاتری ئۆپەراسیۆنەکە بۆ دەزگاکانی راگەیاندن و هاوڵاتیان بڵاودەکەنەوە.

هێلا میڤیس لە چەند رۆژی رابردودا لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە لە شەقامی ئەبونەواس لە ناوچەی کەڕادەی بەغدا رفێنرا.

هێلا میڤیس لە بوارەکانی کلتور و هونەردا کاردەکات و بەڕێوەبەری بەشی کلتورییە لە پەیمانگای  گۆتەی ئەڵمانی لە عێراق.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×