نیوزیلاند مافی پەنابەرێتی دەدات بەنوسەرێکی ڕۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان
  2020-07-24       537       
به‌هروز بوچانی


نوسینگەی کۆچبەرانی نیوزیلاند رایگەیاند، حکومەت بڕیاریداوه‌ مافی پەنابەرێتی بدات به‌ به‌هروز بوچانی، نوسەری ڕۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان کە نزیکەی شەش ساڵی لەکەمپێکی ئوسترالیا بەسەر بردووە.

ئاوێنه‌: به‌هروز بوچانی نزیکەی هەشت مانگ لەمەوبەر گەیشتە نیوزیلاند بۆ بەشداریکردن لەفیستیڤالێکی ڕۆشنبیری‌و هەر لەوێ مایەوەو ڤیزاکەشی بەسەرچو.

بەڕێوەبەری دەزگای کۆچبەری نیوزیلاند بۆ کاروباری پەنابەران فیۆنا وایتڕج بەنامەیەکی ئەلیکترۆنی بەئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووه‌، نیوزیلاند مافی پەنبابەرێتی داوە بەبوچانی.

بوچانی لەساڵی 2013 پاش ئەوەی هەوڵی دابو بەنایاسایی بگاتە ئوسترالیا لەدورگەیەکی پاپوا گینیای نوێ لەناو کەشتییەکی پەنابەراندا دەستگیر کرا.

ئه‌مرۆ هه‌ینی‌، نوسینگەی کۆچبەرانی نیوزیلاند ئاماژەی بەوەکردووە كه‌ به‌پێی‌ یاسای ساڵی 1951 و هەروەها پرۆتۆکۆڵی ساڵی 1967ی پەنابەران، دان بەمافی ئەو وەک پەنابەر لەنیوزیلاند نراوە.

میدیایی نیوزیلاند ئاشکرایکردووە، نوسینگەی پەنابەرو کۆچبەرانی نیوزیلاند رۆژی 23ی ئەم مانگە مافی پەنابەرییەکەی پێداوە کە رۆژی لەدایکبونی بوچانییە.

بوچانی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، خاوەنی کتێبی "هیچ هاوڕێیەک جگە لەچیاکان"ە کە لەکەمپێكی کۆچبەران لەدورگەی مانوسی ژێر دەسەڵاتی ئوستڕالیا لەسەر مۆبایلەکەی لەڕێگەی ئەپلیکەیشنی وەتسئەپ کتێبەکەی نوسی و بڵاویکردەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×