لە ئەستەنبۆڵ هێرش کرایە سەر هێزەکانی پۆلیسی تورکیا
  2020-07-25       894       
شەوی ڕابردوو لە ناوچەی ماڵ تەپە-ی ئەستەنبۆڵ لە نزیکی ڕێگای ئینۆنۆ، گروپێکی نەناسراو تەقەیان لە هێزەکانی پۆلیس کرد.

ئاوێنه‌: زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، شەوی ڕابردوو لە ناوچەی ماڵ تەپەی ئەستەمبۆڵ لە نزیک ڕێگای ئینۆنۆ گروپێکی نەناسراو تەقەیان لە هێزەکانی پۆلیسی تورکیا کردووە.

ئاژانسی CNN TURK لەمبارەوە دەنوسێت، ئەم گروپە کە 10 کەس بون کاتێک کە گەیشتنە بازگەی چاودێری تەقەیان لە هێزەکانی پۆلیس کرد. پاشان هێزی تایبەت نێردرانە شوێنی پێکدادانەکە و ڕوبەڕوبونەوە لەنێوان دوو لایەنەکە دروست بوو و لەو پێکدادانەدا ئەو 10 کەسە چەکدارە دەستگیر کران.

سەرۆکایەتیی پۆلیسی ئەستەمبۆڵ لێکۆڵینەوەی بەربڵاوی لەوبارەوە دەست پێکردووە به‌بێ ئەوەی  ئاشكرای بكات ئەو کەسانە کێ بوون و سەر بە چە گروپ و تاقمێک بوون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×