وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق داهاتی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە
  2020-07-25       472       
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق رایگه‌یاند كه‌ داهاتی مانگی رابردووی فرۆشتنی نه‌وت زیاترله‌ دوو ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار بووه‌.

ئاوێنه‌: وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ مانگی حوزه‌یرانی رابردوو، حكومه‌ت ٨٤ ملیۆن و ٤٨٩ هه‌ار و ١٦ به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتوه‌ و داهاته‌كه‌شی دوو ملیار و ٨٧١ ملیۆن و ٣١٤ هه‌زار و ٤٧٣ دۆلار بووه‌.

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق رونیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ بڕی نه‌وتی فرۆشراو له‌ كێڵگه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق ٨١ ملیۆن و شه‌ش هه‌زار و ٤٨٩ به‌رمیل نه‌وت بوه‌ و داهاتی ئه‌و كێڵگانه‌ دوو ملیار و ٧٤٠ ملیۆن و ٦٧٩ هه‌زار و ٢٧٧  دۆلار بووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ نه‌وتی كه‌ركوكیش ئاشكرایكرد كه‌ نه‌وته‌ له‌رێی به‌نده‌ری جیهانی توركیاوه‌ فرۆشراوه‌ به‌ بڕی ٣ ملیۆن و ٤٨٢ هه‌زار و ٥١٩ به‌رمیل و داهاته‌كه‌شی ١٣٠ ملیۆن و ٦٣٥  هه‌زارو ١٩٥دۆلار بووه‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×