لە هیرشێکی چەکدارانی داعشدا بۆ سەر گوندێکی سه‌ڵاحه‌دین ٤ کەس کوژران
  2020-07-25       290       
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ داعش هێرشێكی چه‌كداریی كرده‌سه‌ر شاری سامه‌ڕای سه‌ربه‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین و كۆمه‌ڵكوژییه‌كی ئه‌نجامدا، پێش جەژنی رةمةزانيش داعش لة هةمان گوند هةشت كةسي كوشتبوو.

ئاوێنە: چه‌كدارانی داعش به‌و به‌ره‌به‌یانه‌ هێرشیانكرده‌سه‌ر گوندی سموم-ی سه‌ربه‌ ناحیه‌ی دیجله‌ و موختار گونده‌كه‌ و كوڕه‌كه‌ی و دوو كه‌سی نزیكیان كوشتوه‌ و نه‌وه‌یه‌كی موختاره‌كه‌شیان به‌ سه‌ختی بریندار كردوه‌.

شێخ شه‌علان كه‌ریم، سه‌رۆكی هۆزی ئه‌لبوعیسا و په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق داوای له‌ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران كردوه‌ هه‌ڵویستی له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌بێت و به‌په‌له‌ هێزێك پێكبهێنێت بۆ پاراستنی ناحیه‌كه‌ و راگرتنی خوێنڕشتن تیایدا.

ئه‌م هێرشه‌ی داعش كه‌ له‌ سه‌روبه‌ندی نزیكبونه‌وه‌ی جه‌ژنی قورباندا كردی هاوشێوه‌ی هێرشێكی مانگی ئایاری رابردوو كه‌ به‌ هه‌مانشێوه‌ له‌ پێش جه‌ژندا كردی.

له‌ به‌ره‌به‌یانی ٢ی ئایاری ٢٠٢٠ كه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ رێكه‌وتی رۆژی شه‌ممه‌ی كرد، چه‌كدارانی داعش له‌ هه‌مان ناحیه‌ هێرشیانكرده‌ سه‌ر كارمه‌ندانی حه‌شدی شه‌عبی كه‌ خه‌ڵكی ناحیه‌كه‌ بوون و هه‌شت كه‌سی لێ كوشتن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×