لە عێراق 72 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-07-25       368       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو هەزارو 862 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 72 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو دو هەزارو 49 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 15 هەزار و 788 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان دو هەزارو 862 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون كە ئەوەش بەرزترین تۆماری رۆژانەی توشبون بە كۆرۆنایە لەو كاتەوەی ڤایرۆسەكە هاتۆتە عێراق.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 72 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو دو هەزارو 49 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 107 هەزار و 573 كەس و لەوانە چوار هەزارو 282 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 73 هەزارو 317 كەسیان چاكبونەتەوەو 29 هەزار و 972 كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن كە لەوانە 449 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×